ئەمڕۆ چین یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی چینی کردەوە

ئەمڕۆ 100 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی حزبی شیوعی چیندا، لە شاری بەیژینگ کۆبوونەوە و ئاهەنگێکی گەورە بەڕێوەچوو.

‎شی جینپینگ ، سکرتێری گشتی لیژنەی ناوەندی حزبی شیوعی چینی و سەرۆکی چین و سەرۆکی لێژنەی ناوەندی سەربازی لە مەراسیمەکەدا ڕایگەیاند، ” چین گەیشت بە ئەنجامێكی مێژوویی بۆ کێشەکانی و نەهێشتنی هەژاری  و ئێستا بە چەند هەنگاوێک بە بڕوابەخۆبوونەوە بەرەو دووەم ئامانجی سەدیی بنیاتنانی چین، وەك وڵاتێکی گەورەی سۆشیاڵیستی هاوچەرخ لە هەموو ڕووەکانەوە هەنگاو دەنێت “.

سەرۆکی چین داوای لە هەموو ئەندامانی حزبی شیوعی چینی كرد “بۆ ئەوەی پابەندبن بە ئەرکی دامەزراندنی حزب و  نموونەیی و باوەڕە سیاسیەكان بەکردەوە لەسەر ئامانجی حزب ، و هەمیشە پەیوەندی نزیک لەگەڵ خەڵک بپارێزرێت، و هاوسۆزبوون و کاركردن لەگەڵیان، لە کاتی خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵیانبن بەبێ ماندووبوون لە کارکردن بۆ بەدیهێنانی ئاواتەکانیان بۆ ژیانێکی باشتر و لە پێناو شکۆیەکی مەزنتر بۆ حیزب و گەل”.

لە ساڵی 1920 دا ڤیلادمێر لینین لە ڕوسیای ئێستا سەرپەرشتی کۆنگرەی ئینتەرناسیۆناڵ کۆمەنیستی کرد و ئەو تیۆریایەکی هەبوو کە، سەرکەوتنی کۆمۆنیزم، کاتێک ڕادەگەیەندرێت کە سەرمایەداری کۆتایی پێبێت.

لەژێر تیۆریاکانی لینین و ئەو جوڵە کۆمەنیستییەی لە ڕوسیاوە تەقیەوە، بڕیاردرا، نوێنەرێک بۆ چین ڕەوانەبکرێت و بەشداری کۆبوونەوەی لایەنگرانی حزبی شیوعی بکات، ئەوە بوو لەو کاتەوە هەوڵدرا حزبی شیوعی چینی دابمەزرێت.

حزبی شیوعی چینی ساڵی 1921 دامەزراوە و 72 ساڵ پێش ئێستا، دوای شەڕیکی ناوخۆی وڵات دەسەڵاتی گرتە دەست.

دوای دەسەڵات گرتنە دەستی حزبی شیوعی چینی، هاوسەنگی لە هەموو سێکتەرەکاندا جێبەجێکرا و بەو یەک ڕەنگییە چین زیاتر سەرنجی لەسەر بونیادنانی ژێرخانی ئابوری و گەشەی ئابوری لە دەرەوەی چین چڕتر کردەوە.

بابەتی پێشتر

ڕێکخەری سپاردە نێودەوڵەتییەکان: لە هەرێم دادگاکان سەربەخۆن و ڕێگری میدیایی نییە

بابەتی دواتر

ژن و پیاوێکی کورد لە تورکیا هێرشیان کراوەتەسەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share