توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم 103 هەزاری تێپەڕاند

140 توشبووی نوێ تۆماركراون

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 140 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراون و سێ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 29ی كانونی یەكەم ئاماری 24 كاتژمێری تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا دوو هەزار و 744 پشكنین ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 140 توشبووی نوێ تۆماركراون.

هەر لەو ماوەیەدا 383 توشبوو چاكبوونەتەوە و سێ توشبووش گیانیان لەدەستداوە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتەكەدا هاتووە.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا بە هەرێم گەیشتە 103 هەزار و 99 توشبوو و لەو ژمارەیە 69 هەزار و 750 توشبوو چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 380 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

عێراق.. دوو داعش دەستگیركران و بۆمبێك بە هاوپەیماناندا تەقێندرایەوە

بابەتی دواتر

دوا نیازی ترەمپ بەر لە جێهێشتنی كۆشكی سپی ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share