نەوت زیاتر بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 122 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان بە 122 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 120 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دوێنێ پێنجشەممە نەوتی خاوی برێنت بە 121 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی، بەڵام دواتر نرخەكەی كەمێك دابەزی.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاوی برێنت و گۆڕانكاری لە نرخەكەی پەیوەندی بە جەنگی ئۆكرانیا و سەپاندنی سزاكانی سەر ڕوسیا لەلایەن ئەمریكاوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەڵمانیا.. سورییەك بەتۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشکردنەسەر پەرستگایەك دەستگیرکرا

بەرپرسانی ئەمنیی ئەڵمانیا دەستگیرکردنی گەنجێکی خەڵکی سوریایان ڕاگەیاند، کە پلانی هەبووە هێرشبکاتەسەر پەرستگایەكی جووەکان لەو وڵاتە. بەپێی ڕاگەیەندراوی…
زیاتر ببینە

دوای مایکرۆسۆفت، گوگڵیش هۆشداری لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران دەدات

کۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدەدات لە زیادبوونی چالاکییەکانی گروپە هاککەرەکانی سەر بە ئێران، ڕاپۆرتێکی کۆمپانیاکە مەترسیی هەڵمەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو…
Total
0
Share