ئەمریكا داوایەك لە عێراق دەكات

بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد

ئەمریكا داوا لە عێراق دەكات لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانەی ئەمدواییە بكات كە كرایەسەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا.

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لە “سەرۆك وەزیران كرد لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران بكرێت و رێز لەو پەیمانە بگیرێت كە عێراق لەبارەی پاراستنی ئاسایشی ئەو دامەزراوانە داویەتی” وەك ئەوەی ماسیۆ میلەر- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی پێدا.

لە چوارشەممەوە لانیكەم پێنج هێرش بە مووشەك یان فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كراونەتەسەر سێ بنكەی عێراقی كە هێزەكانی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تیایە.

هێرشەكان دوابەدوای هەڵایسانی شەڕی ئەمدواییەی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس لە 7ی ئەم مانگە زیادیانكردووە.

زۆرینەی ئەو هێرشانە لەلایەن گروپێكەوە كە ناوی لەخۆیناوە (بەرگریی ئیسلامی لە عێراق) بەرپرسیارێتییەكەی راگەیەندراوە، لەو راگەیەندراوەی كەناڵەكانی تێلیگرام-ی سەر بە گروپە چەكدارییەكانی نزیك لە ئێران بڵاویانكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆك بافڵ لەگەڵ لێپرسراوی نوێی مەڵبەندەكانی راپەڕین و سۆراندا كۆبووەوە

بابەتی دواتر

وتەبێژی حكومەتی هەرێم: رێكنەكەوتن لەگەڵ بەغداد ئەگەرێكی دوورە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

400 هەزار كەس دادەمەزرێندرێن

وەزارەتی كار رەخساندنی 400 هەزار هەلی كاری راگەیاند و وەزیر دەڵێت، “دادەمەزرێندرێن”. ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری…
Total
0
Share