هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە زیاددەکرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا کە موحسین مەندەلاوی سەرۆکایەتی دەکات، دەنگ لەسەر زیادکردنی بڕگەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە درا.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنەكە بڵاویکردەوە، لەمیانەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆدا کە لەلایەن جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنەکەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، دەنگدرا بۆ زیادکردنی بڕگەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یەکێکە لەو بابەتانەی لەماوەی رابردوودا بەبێ چارەسەر ماوەتەوە لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا، ئەوەش دوای ئەوەی 14ی تشرینی دووەمی ساڵی 2023 دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق بڕیاریدا بە كۆتایهێنان بە ئەندامێتیی محەمەد حەلبوسی لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو پەرلەمانتاری كورد: دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای دادگای فیدڕاڵی هەڵەیەكی گەورە بوو

دوو پەرلەمانتاری كورد ڕایدەگەیەننن، دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی “هەڵەیەكی گەورە بوو”، هۆشداریشدەدەن لە دووبارەكردنەوەی سیناریۆی…
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەبێ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران کۆتاییهات

کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان، بەبێ دیاریکردنی کاندیدیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتاییهات. نووسینگەی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share