قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بۆ كۆچی دوایی ئامینە خان، كچی شێخ عەبدولقادری چوێسە، بروسكەیەكی ماتەمینی ئاڕاستەی شێخ كامل شێخ عەبدولقادری چوێسە كرد و هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەكەی دووپاتكردەوە.
دەقی بروسكەكەی قوباد تاڵەبانی:
بەهۆی كۆچی دوایی ئامینە خان، كچی شێخ عەبدلقادری چوێسە، قوباد تاڵەبانی بروسكەیەكی ماتەمینی ئاڕاستەی شێخ كامیل شێخ عەبدولقادری چوێسە كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە بروسكەیەكی ماتەمینی بەهۆی كۆچی دوایی ئامینە خان، رایگەیاند:” كۆچكردوو لەبنەماڵەیەكی دیار و ناوداری ئایینی و نیشتمانی و تێكۆشەری گەلەكەمانە كە رۆڵ پێگەیان هەمیشە سەنگین و گرنگ بووە”.
دەقی بروسكەكەی قوباد تاڵەبانی:
بەڕێز كاك شێخ كامل شێخ عەبدولقادری چوێسە
بەڕێز كاك ئەفراسیاو عەلی بەگی میراوای پێنجوێن
بەڕێزان كاك لیوا سەیفوڵا، كاك شێخ محەمەد و كاك شێخ تاھیری چوێسە
زۆر دڵگرانبووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (ئامینە خان) كچی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولقادری چوێسە.
كۆچكردوو لەبنەماڵەیەكی دیار و ناوداری ئایینی و نیشتمانی و تێكۆشەری گەلەكەمانە كە رۆڵ پێگەیان هەمیشە سەنگین و گرنگبووە لە خەباتی رزگاریخوازی گەلەكەمان و لەڕووی كۆمەڵایەتیشەوە كاریگەری گەورەیان هەبوو لە پاراستنی شیرازەی كۆمەڵگاكەمان.
بۆ ئەم كۆستە هاوبەشی غەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزمانی شێخانی چوێسە دەكەم و خوای گەورە لێی خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون