مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان جەخت لە بایكۆت دەكەنەوە

مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان درێژەدان بە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دووپاتدەكەنەوە و دەشڵێن، رێگانادەن “ئۆپۆزسیۆنی ساختە” سوود لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانیان وەربگرێت.

دەستەی مامۆستایانی ناڕازی ئەمشەو لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە راگەیەندراوێكدا جەختی لەسەر درێژەدان بە “بایكۆت” كردەوە و روونیشیكردەوە، لەئێستادا پلانی هیچ جۆرە خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەكیان نییە، جگە لە پاڵپشتیكردن لە مامۆستایانی وانەبێژ.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە هیچ لایەنێكی قبوڵناكەین، بەتایبەتی ئۆپۆزسیۆنی ساختە و كەسانی گومانلێكراو، كە سواری شەپۆلی ناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەران بن”.

هاوكات نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ سەرەڕای جەختكردنەوە لە درێژەدان بە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن، جەختی لەسەر داوای چارەسەری كێشەی وانەبێژان كردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێکدا پۆلیسێک گیانیلەدەستدا

ئەمڕۆ لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێکدا کارمەندێکی پۆلیسی کەلار گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ تۆمەتبارێک کەبەپێی ماددەی…
Total
0
Share