پەروەردە لەبارەی ساڵی نوێی خوێندنەوە ڕوونكردنەوە دەدات

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵ ڕێكارەكانی خۆپارێزی و پابەندكردنی مامۆستایان بە وەرگرتنی ڤاكسین هاوشێوەی دوو ساڵی ڕابردوو كاریان پێناكرێت، جەختیشدەكاتەوە ئەگەر ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە زیادیكردووە ڕێكارەكانی خۆپارێزیی پەیڕەودەكرێن.

عومەر محەمەد ئەمین، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، مەترسییەكانی كۆرۆنا نەماون و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە دەزگا و دامەزراوەكان هاوشێوەی دوو ساڵی ڕابردوو پەیڕەوناكرێن.

ئاشكرایكرد، لە ناوەندەكانی خوێندن ئەو ڕێكارانەی مامۆستایان و خوێندكاران پێوەی پابەندكرابوون كاریان لەسەر ناكرێت و مامۆستایان پابەندناكرێن كە ڤاكسین وەربگرن، بەڵام ئەگەر ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادیكردەوە ئەو كات ڕێنماییەكانی خۆپارێزی جێبەجێدەكەن.

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی پێیوایە، “تووشبوون بە كۆرۆنا كەمیكردووە و هەر كاتێك لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە ڕێنماییەكانیان ئاراستە كرا جێبەجێیدەكەن و پێوەی پابەنددەبن”.

بابەتی پێشتر

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلییون پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لووتکه‌ی پاریس و مۆناکۆ به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا…
Total
0
Share