مەسرور بارزانی دوای سەردانەکەی بۆ بەریتانیا گەیشتەوە هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە گەیشتەوە هەرێمی کوردستان.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبووەوە، هەروەها لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە، ناوخۆ، بەرگری، پەروەردە، وزە، بازرگانی و چەندین بەرپرسی باڵای دیکە کۆبووەوە.

مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەریتانیا گفتوگۆی لەبارەی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرد.

سەرۆکی حکومەت لەسەردانەکەیدا هەروەها لە ئەنستیتیوتی بەریتانی چاتهام هاوس لە لەندەن گوتارێکی پێشکەش کرد و بەشداریی گفتوگۆیەک بوو دەربارەی پرۆسەی سیاسی و بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق.

هەر لە لەندەن، هەردوو سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا تۆنی بلێر و جۆن مێجەر ، هەروەها باڵیۆزی عێراق لە بەریتانیا محەمەد جەعفەر سەدر سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد.

بابەتی پێشتر

لە ڕۆژی جیهانیی زەویدا وێنەی شۆکهێنەری گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

ئەم 10 خۆراکە ئارامتدەکەنەوە و پشووت پێدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەریاچەی حەمرین بووژاوەتەوە

دەریاچەی حەمرین كە هاوینی ئەمساڵ بە تەواوەتی وشكبووبوو، بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی رۆژانی رابردووەوە بووژاوەتەوە و ئاوێكی زۆری تێچووە.…
زیاتر ببینە

ئەمشەو درێژترین شەوی ساڵ نییە

سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسانی کوردستان رایگەیاند، بەپێی گۆڕانکارییە گەردوونییەکان سبەی شەو درێژترین شەو دەبێت لە نیوەگۆی باکووری زەوی. ئەژی…
Total
0
Share