گەنجێک لە دوکان خنکا

ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا لە ئاوی دوكان خنكا و هێشتا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دوکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کاتژمێر 4:30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک لە دەریاچەی دوکان خنکا.

وتیشی، “ئەو گەنجە بە رەگەز عەرەبە و تەمەنی 25 ساڵە و خەڵکی بەغدایە، لەگەڵ براکەی بۆ گەشت و سەیران هاتونەتە دوکان و لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە”.

تائێستا تەرمی گەنجە خنکاوەکە نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە، سەرچاوەكە وایوت.

بابەتی پێشتر

لەبارەی 700 ملیار دینارەکەوە زانیاریی نوێ ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

لە شەش مانگدا نزیكەی هەزار كەس لە هەولێر لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سزادراوێک لە هەولێر گیانیلەدەستدا

سزادراوێکی چاکسازیی گەورانی هەولێر بە ناوی ئەسعەد ئەحمەد شێروانی گیانیلەدەستدا، کەسوکارەکەی دەڵێن، بەهۆی کەمتەرخەمییەوە گیانیلەدەستداوە. کەسوکاری ئەو سزادراوە…
Total
0
Share