كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە سزاكانی بەشداربووان لە پێوەری ئاو ئەنجامدەدرێت

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا لەسەر گرفتەكانی ئاو، پێوەر و سزاكانی سەر بەشداربووان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ سبەینێ كۆبوونەوەیەكی ڕاوێژكاری ئەنجامبدات.

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست “ئێستا” كەوتووە، لەسەر داواكاریی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ و یاداشتی بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی شۆڕش كە لە 27ی 2ی 2022 خراوەتە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگا، بڕیاریدا سبەینێ دووشەممە كۆبوونەوەیەك لەبارەی گرفتەكانی ئاو، پێوەر و سزاكانی سەر بەشداربووان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ئەنجامبدات.

كۆبوونەوەكە ڕاوێژكاری دەبێت و لیژنەكانی تایبەتمەند لە ئەنجومەنەكە و لێپرسراوانی یەكە ئیدارییەكانی سنووری قەزای چەمچەماڵ تیایدا بەشداردەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی سلێمانی: خەڵك هەیە لە 2017ەوە پاسپۆرتەكەی تەواوبووە تائێستا وەرینەگرتووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “نزیكەی پێنج هەزار پاسپۆرت تەواوبوون و هاوڵاتییان وەریاننەگرتووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە خەڵك…
Total
0
Share