لەبارەی 700 ملیار دینارەکەوە زانیاریی نوێ ئاشکراکرا

بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم دەڵێت، گرژییەكەی دوێنێی نێوان پێشمەرگە و سوپا كاریگەری لەسەر ناردنی پارەكەی هەرێم نابێت، دەشڵێت، بە گەیشتنی دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێم لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئەو گرژییه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ مه‌خمور له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق روویدا کاریگەری لەسەر ناردنی بودجە نابێت.

وتیشی، “ده‌بو ئه‌مڕۆ پاره‌كه‌ی بەغداد (700 ملیار دینارەکە) بگاته‌ بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بەڵام نەگەیشتووە، هەر کاتێک گەیشت دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت”.

لەگەڵ ئەوەی مانگی تشرینی یەكەم (10) لە كۆتاییەكانی نزیك دەبێتەوە، بەڵام هێشتا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئاب (8)یان وەرنەگرتووە.

بابەتی پێشتر

کارەبای سلێمانی بەدوای کەسێکدا دەگەڕێت 5 ملیۆن دیناری بۆ بگەڕێنێتەوە

بابەتی دواتر

گەنجێک لە دوکان خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم کەمال ئاغا: بە نووسراو داوامانکردووە سودانی بابەتی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ ئەردۆغان چارەسەربکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “بە نووسراو داوامانکردووە سودانی بابەتی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ…
Total
0
Share