لە شەش مانگدا نزیكەی هەزار كەس لە هەولێر لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

لەماوەی شەش مانگی رابردوودا نزیكەی 400 كەس لەسەر مامەڵەكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و نزیكەی 600ی دیكەش بەتۆمەتی بەكارهێنانی لە هەولێر و دەوروبەری دەستگیركراون.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رێکەوتی 24ی ئایاری 2023 تا 22 تشرینی یەکەمی 2023 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش بە هاوکاری و هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیكە 598 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و 393 کەس بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ئەو ماددانە دەستگیركراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، زیاتر لە هەزار و 645 کیلۆگرام حەب و ماددەی هۆشبەر کە پێکهاتوون لە (116.271 کیلۆگرام کریستاڵ، 128.761 کیلۆگرام هیرۆین، 62 کیلۆگرام تلیاک، 32.969 کیلۆگرام حەشیش، 7.218 کیلۆگرام ماریجوانا، 14 گرام کۆکاین، 617.540 کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لە جۆری کاپتاگۆن، 680.312 کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لە جۆری لکزس، 1071 شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ، 1113 شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری میتادۆن) دەستیان بەسەرداگیراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، سەرجەم تۆمەتبارانی دەستگیرکراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەر کراون.

بابەتی پێشتر

گەنجێک لە دوکان خنکا

بابەتی دواتر

لەبارەی داهات و خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمەوە روونکردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزینەكەی بەغداد گەیشتە سلێمانی

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغداد ئەمڕۆ جارێكی دیكە گەیشتەوە سلێمانی. بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی…
Total
0
Share