وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی سیستمی بەرگری ئاسمان دیکە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا هاتووە، لەدوای ئەو هێرشانەی لە چەند رۆژی رابردوودا کرانە سەر ژمارەیەک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق، لە دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ جۆ بایدن، بڕیارمانداوە، سیستمی بەرگری ساد و سیستمی بەرگریی مووشەکی پاتریۆت بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنێرین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەربازی زیاتر رەوانەی ناوچەکە دەکەین و کۆمەڵێک رێوشوێنی دیکەش دەگرینە بەر بۆ پاراستنی هێزەکانمان لە ناوچەکە.