کەنەدا یەک ملیۆن و 45 هەزار کۆچبەر وەردەگرێت

لەگەڵ بوونی یەک ملیۆن شوێن کاری بەتاڵ، کەنەدا سوورە لەسەر سیاسەتی پڕکردنەوەی کەمیی دەستیکار لە ڕێگەی پەنابەرانەوە، ئامانجی وەرگرتنی ژمارەیەکی پێوانەییە لە کۆچبەر لە ساڵانی داهاتوودا.

سیاسەتی نوێی کەنەدا ئاشکرایدەکات، پێویستی بە وەرگرتنی 1.045 ملیۆن کۆچبەرە لە نێوان ساڵانی 2023 بۆ 2025.

شۆن فریزێر وەزیری کاروباری کۆچبەرانی کەنەدا بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕاگەیاندووە، “هەڵوێستی وڵاتەکەمان سەبارەت بە کۆچبەران جیاوازە لە وڵاتانی خۆرئاوا بۆ نمونە سوید و ئیتالیا، کە حزبەکانیان لە هەڵبژاردنەکاندا بانگەشەی ئەوە دەکەن سنوور بۆ هاتنی کۆچبەران دادەنێن”.

ئاشکرایکردووە، “وڵاتەکەمان پێویستی بە کۆچبەری زیاترە، کەنەدییەکان لەوە تێدەگەن کە پێویستمان بە زیادکردنی ژمارەی دانیشتووانە ئەگەر دەستی کاری بەهێز و تەواومان بوێت، ئەگەر بمانەوێت ئەو هاوسەنگییە بپارێزین پێوستمان بە پاراستنی خێزانە”.

وەزیرە کەنەدییەکە نیگەرانیی وڵاتەکەی لە ناهاوسەنگی و زۆریی پیربوون خستەڕوو، ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەی ئەوانەی تەمەنی خانەنشینییان هەیە لە هەڵکشاندایە و نزیکە لەوەی بگاتە ئاستێکی پێوانەیی.

بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، کەنەدا ستراتیژی وەرگرتنی کۆچبەران پەیڕەو دەکات بۆ قەرەبووکردنەوەی دانیشتوانی ناوخۆیی بەساڵاچوو و کەمیی ڕێژەی لەدایکبوون.

ئەم پلانە پشتگیرییەکی بەرفراوانی جەماوەری هەیە، کەنەدا پێویستی بەو کۆچبەرانە نیشانداوە کە لە بوارەکانی چاودێریی تەندروستی و بەرهەمهێنان، ئەندازیاری و پیشەسازیدا کاردەکەن.

بابەتی پێشتر

ئابڕووچونێک تەندروستیی جیهانی دەهەژێنێت.. پزیشکێکی ژن: دەستدرێژی کراوەتە سەرم

بابەتی دواتر

لە دوای خۆرگیران، خۆر پێمانپێدەکەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share