نەتەوەیەكگرتووەكان: ڕێژەی ژنانی نەخوێندەوار لە جیهاندا 63%یە

تائێستا لانیكەم 750 ملیۆن لە گەنجان و گەورە ساڵان خوێندنەوە و نوسین نازانن

ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی ژنانی نەخوێندەوار لە جیهاندا گەیشتووەتە 63% و ماوەی 26 ساڵە نەگۆڕاوە.

ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری (یونسكۆ) ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، 26 ساڵی ڕابردوو ڕێژەی ژنانی نەخوێندەواری لە جیهاندا وەك خۆی لە 63% هێشتووەتەوە. دەشڵێت، كاتی دروستكردنی جیاوازی و گۆڕینی واقیع هاتووە.

ڕونیشیدەكاتەوە، لەسەر ئاستی جیهان تائێستا لانیكەم 750 ملیۆن لە گەنجان و گەورە ساڵان خوێندنەوە و نوسین نازانن، لەكاتێكدا 250 ملیۆن منداڵ سەركەوتوو نەبوون لە بەدەستهێنانی خوێندنەوە و نوسینی بنەڕەتی.

بەپێی ڕێكخراوەكە ئەو دۆخە دەبێتەهۆی دوورخستنەوەی گەنجان و گەورە ساڵانی خاوەن ئاستی زانستی لاواز و ئەوانەی شارەزایی سنوورداریات هەیە بەشداری تەواو لە كۆمەڵگاكانیاندا بكەن.

یونسكۆ لە ساڵی 1946ەوە سەركردایەتی هەوڵە جیهانییەكان دەكات لەبواری كەمكردنەوەی نەخوێندەواری و، هاندانی تێگەیشتنی جیهان بەرەو كۆتایی هێنان بە نەخوێندەواری.

بابەتی پێشتر

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و چین لە ساڵی ڕابردوودا 30 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

بابەتی دواتر

بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی كوەیت پەنا بۆ "سندوقی نەوەكانی داهاتوو" دەبات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 111 دۆلار…
Total
0
Share