راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی خۆی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و سەبارەت بە بارینی باران لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دەڵێت، “لە پێنجوێن زۆرترین بڕی بارانباریووە كە گەیشتووەتە 15.5 ملیمەتر”.

بەپێی راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمەوە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزتردەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنێ بە نزیكەی 1 تــــا 3 پلە

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێك شوێن نیمچەهەور دەبێت پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی

دهۆك : 24 پلەی سیلیزی

كەركوك : 32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی

سۆران : 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

پێشنیازێك بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خرایەڕوو

بابەتی دواتر

ئیسرائیل داوای لە باڵیۆز و هاوڵاتییانی وڵاتەكەی كردووە بەپەلە توركیا جێبهێڵن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share