بڕیاری دووبەرامبەرکردنی سزاکانی سەرپێچی هاتوچۆ بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ راگیرا

وەزارەتی ناوخۆ دوو فەرمانی دەرکرد، یەکێکیان پەیوەندیدارە بە سزای درەنگ گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل و دووەمیش پەویەندی بە بڕیاری دووبەرامبەرکردنی سزاکانی سەرپێچی هاتوچۆ لەدوای 28ی مانگی شوباتەوە هەیە و ئەو بڕیارە کاری پێناکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، رێبەڕ ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم فەرمانێکی دەرکردووە کە لە دوو بڕکە پێک دێت.

بڕەگەی یەکەم پەیوەندیدارە بە سزای گرێبەستی ئەلیکترۆنی و بە گوێرەی فەرمانەکە هەموو ئەو هاوڵاتیانەی لە ماوەی رابردوو تا 31ی 12ی2023 بە هۆی کەمدەرامەتی یان بێئاگایی لە رێنماییەکان کەوتونەتە بەر سزای گرێبەستی ئەلیکترۆنی، لێبوردنیان لەو سزایە بۆ دەرچوو. وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاووڵاتیان دەکات کە لەمەودوا لە ماوەی یاسایی گرێبەستی ئەلیکترۆنی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل بۆ کڕیار بگوازنەوە بۆ ئەوەی توشی سزای دارایی و کێشەی یاسایی و کۆمەڵایەتی نەبن.

دووەم بڕیار پەیوەندیدارە بە دووبەرامبەرکردنی سزاکانی سەرپێچی هاتوچۆ کە پێشتر بە فەرمانێک لە 10ی9ی2023 دەرچوو، لەبەر باری دارایی هاوڵاتیان و تەواونەبوونی ئامادەکارییە تەکنیکییەکان ئەو بڕیارەش راگیرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: کامێراکانی چاودێری ژمارەی قوربانییانی هاتوچۆیان کەمکردووەتەوە

وەزارەتی ناوخۆ، رایگەیاند، کامێراکانی چاودێری ژمارەی قوربانییانی هاتوچۆیان کەمکردووەتەوە. وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پێنج ساڵی…
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: رێگە نادەین بەرژەوەندیی هاوڵاتییان ببێتە قوربانیی چاوچنۆکیی قـ.ـاچاخچییەکان

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، لەپێناو تەندروستیی گشتیی هاوڵاتییان و رێگریکردن لە هاتنەژوورەوەی مەوادی ماوەبەسەرچوو و کاڵای بێ…
Total
0
Share