پێشنیازێك بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خرایەڕوو

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، یەكێك لە پێشنیازەكان بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەمواركردنەوەی یاسای بودجەیە، بەڵام بۆ ئەو هەنگاوە چەند رێوشوێنكی دەوێت و دەبێت پەلەی تێدا بكرێت بەو پێیەی پەرلەمان دەچێتە پشووی یاسادانانەوە بۆ دوو مانگ و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش لە پێشە.

كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكێك لەو پێشنیازانەی كە بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خراوەتەڕوو هەمواركردنەوەی یاسای بودجەیە و ئەگەر كار لەسەر ئەو پێشنیازە بكرێت دەبێت ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە هەرێمی كوردستانەوە هەمواربكرێنەوە، جگەلەوەش لە دوو هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دەچێتە پشووی وەرزی یاسادانانەوە كە دوو مانگە و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش ئەنجامدەدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و گۆڕانكاری لە بڕگە و ماددەكان پێویستی بە گرتنەبەری چەند رێكارێكی پەرلەمانی هەیە.

لە ئێستادا هەوڵی هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دەدرێت و حكومەتی هەرێم و پەرلەمانتاران دەیانەوێت پرسی مووچە لە ئینفاقی فیعلی جیابكانەوە و هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەكاتی خۆیدا رەوانەبكرێت.

بابەتی پێشتر

بایدن: پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share