وەزارەتی دارایی سەرجەم خەرجییەکانی راگرت

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵی نوێوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیاریدا سەرجەم خەرجییەکانی خۆی رابگرێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بەهۆی نزیکبوونی کۆتایی ساڵی دارایی 2023، بەمەبەستی ئەنجامدانی پاکتاوکردنی ژمێریارییەکان و گەیاندنیان بە وەزارەت بڕیاردراوە، سەرجەم خەرجییەکان رابگیرێن.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکە مووچە و پێشینەی مانگانە و هەندێک خەرجی ناگرێتەوە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆیە لە رۆژی دەرچوونی نووسراوەکەوە هیچ داواکارییەکی خەرجی ئاڕاستەی وەزارەت نەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولواحید محەمەد: مووچەی مامۆستایانی عێراق زیادبكرێت هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، مووچەی مامۆستایانی عێراق زیادبكرێت ئەو زیادكردنە مامۆستایانی هەرێمیش دەگرێتەوە. عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share