دارا سێكانیانی: 700 ملیار دینارەكە بە چەند گوژمەیەك دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 700 ملیار دینارەكە بۆ ئەم مانگەش بڕیاری لێدراوە و چاوەڕواندەكرێت بە چەند گوژمەیەك رەوانەبكرێت.

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، هەموو مانگێك لە 17 بۆ 18ەوە مانگەوە لە عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت بۆ ئەم مانگەش 700 ملیار دینارەكە بڕیاری لێدراوە و چاوەڕواندەكرێت بە چەند گوژمەیەك هاوشێوەی مانگی رابردوو رەوانەبكرێت.

راشیگەیاند، ئەو پارەیە بە قەرز دەدرێتە هەرێمی كوردستان، هاوكات دەشپرسێت كە هەرێم توانای دانەوەی قەرزی بەغدادی هەیە بۆچی مووچەی مووچەخۆرانی نادات؟

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال، رێبەر و رێنیشاندەری ئێمە دەبێت

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت زۆرێك لە كێشەكانی هەرێم و بەغداد چارەسەردەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share