پەرلەمانتارێك: بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت زۆرێك لە كێشەكانی هەرێم و بەغداد چارەسەردەبن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆران پێشتر هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە و دەشڵێت، “بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت زۆرێك لە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەردەبن”.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر ئەو شاندانەی هەرێم كە سەردانی بەغدادیان كردووە ئامادەییان دەربڕیوە كە بەغداد وردبینی لە لیستی مووچەخۆراندا بكات و پڕۆسەكەش بە هاوبەشی لە نێوان هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و عێراقدا بەڕێوەدەچێت.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە یەكێك لە هۆكارەكان كە حكومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆران نانێرێت پرسی نەوتی هەرێمە، ئەگەر هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە زۆرێك لە كێشەكانی هەرێم و بەغداد چارەسەردەبن.

ئاشكراشیكرد، حكومەتی عێراق ناتوانێت كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەرنەكات و هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە ئەگەر هەناردەی نەوت دەستپێنەكاتەوە نەوتی هەرێم بۆ ناوخۆ بەكاربهێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: لەخۆپیشاندانەکانی هەولێر هێرشکراوەتە سەر ڕۆژنامەنووسان و سەرکۆنەی دەکەین

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان سەرکۆنەی ڕێگریکردن و هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی خوێندکاران لە هەولێر دەکات و داوادەکات…
زیاتر ببینە

وێنە..كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان مانگرتنیان ڕاگەیاند

كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان، وەك ناڕەزایەتییەك بۆ بەردەوام دواخستنی دادگاییكردنی ڕۆڵەكانیان، لەبەردەم دادگای هەولێر مانگرتنیان ڕاگەیاند، چەند پەرلەمانتارێكیش یاوەرییان…
Total
0
Share