دهۆك.. گەنجێك بەهۆی ڕەگەزگۆڕینەوە لەلایەن برایەكی خۆیەوە كوژرا

دۆسکی ئازاد، دوای گۆڕینی ڕەگەزی لە کوڕەوە بۆ کچ

لە ناحیەیەكی سەر بە پارێزگای دهۆك گەنجێك دوای ئاشكراكردنی گۆڕینی ڕەگەزی لە كوڕەوە بۆ كچ كوژرا، پۆلیسی شارەكە دەڵێت، تاوانەكە لەلایەن برایەكی خۆیەوە ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ لە نزیك گوندی بابوخکێ-ی سەر بە ناحیەی مانگێش لە پارێزگای دهۆك تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بڵاویكردەوە، گەنجەکە ناوی (د.ئ.) و تەمەنی 23 ساڵە و خەڵکی پارێزگای دهۆکە.

دەشڵێت، تەرمەكە گەیەندراوەتە پزیشكی دادوەری و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.

وەك ئەوەی پۆلیسی دهۆك بڵاویكردووەتەوە، بكوژ خۆی حەشارداوە و بەپێی زانیارییەكانیان برای قوربانییەكەیە و لە كوردستان ناژی.

بەپێی زانیارییەكان پێشتر ئەو گەنجە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە گۆڕینی ڕەگەزی خۆی لە كوڕەوە بۆ كچ ڕاگەیاندووە و چەندین وێنەی خۆیشی وەك كچ بڵاوكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایش: بکەرانی هەڵکوتانە سەر نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە گەڕەکی راپەڕین دەستگیرکران

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، توانراوە بکەرانی هەڵکوتانە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی دەستگیربکرێن. عەمید…
زیاتر ببینە

هاوبه‌شانی كاره‌بای بازرگانی و پیشه‌سازی ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو هاوبەشانەی کارەبای بازرگانی و پیشەسازی گەر قەرزەکانیان پاکتاونەکەن، کارەباکانیان دەبڕدرێن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتی…
Total
0
Share