جێنین پلاسخارت بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: نەتەوە یەکگرتوەکان هاوسۆزە لەگەڵ جەنابت و خانەوادەکەی ئاکام عومەر

جێنین پلاسخارت و بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا- ئەرشیف

جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە پرسەنامەیەکدا بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەدوای شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام  رایگەیاند، نەتەوە یەکگرتوەکان هاوسۆزە لەگەڵ جەنابت و خانەوادەکەی.

ئەمڕۆ سێشەممە جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پرسەنامەیەکی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد کە تێیدا هاتووە، “کۆستێکی گەورەیە کە هەواڵی کۆچیدوایی هاوڕێی ئازیزت و فەرماندەی پێشمەرگە، ئاکام عومەرم پێگەیشت، دەمەوێت کە پرسەنامەی خۆمان بە جەنابت و خانەوادەکەی بگەیەنم”.

لەبەشێکی دیکەی پرسەنامەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، “دەمەوێت ئەو تێکۆشانەی ئەو بەرز رابگرم کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و بەرقەراربوونی ئاسایش و ئاشتی وڵاتەکەی و خەڵکەکەی، پێشکەشیکرد”.

لە کۆتایی پرسەنامەکەشدا باسی لەوە کردووە، “لەم کاتە سەختەدا، کەم شت هەن بگوترێن کە بتوانن ئارامیتان پێببەخشن، بەڵام گرنگە کە بزانن نەتەوە یەکگرتوەکان، هاوسۆزە لەگەڵ جەنابت و خانەوادەکەی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی 3ی هەولێر: سووکایەتیکردن بە مووچەخۆران هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “سووکایەتیکردن بە مووچەخۆران هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە”. ئاماژەی بەوەشکردووە،…
زیاتر ببینە

بریكاری وەزارەتی تەندروستی: دانوستانەكانی شاندی هەرێم بۆ مووچە لەگەڵ حكومەتی عێراق بەردەوامە

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، دانوستانەكانی شاندی هەرێم بۆ مووچە لەگەڵ حكومەتی عێراق بەردەوامە و دەشڵێت، “هەوڵمانداوە مووچە…
Total
0
Share