كەشناسیی هەرێم: نمەباران دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی سبەینێ ئەگەری نمەباران لە هەندێك ناوچە هەیە و پلەكانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور و، پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری بارینی پروشکە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.

هەروەها پلەکانی گەرما بە (1 تا 3) پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای شار و ناوچەكانیش بەپێی پێشبینییەكان بەمجۆرە دەبن، (هەولێر 33 پلەی سیلیزی، سلێمانی 32، دهۆک 32، کەرکوک 36، هەڵەبجە 34، زاخۆ 33، سۆران 31، حاجی ئۆمەران 21 و گەرمیان 38 پلە).

بابەتی پێشتر

بۆچی ئەرجەنتینییەکان سوپاسی سعودیە دەکەن؟

بابەتی دواتر

نوێترین چاوپیکەوتنی ڤینیسیۆس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share