بۆچی ئەرجەنتینییەکان سوپاسی سعودیە دەکەن؟

پاش بردنەوەیان لە پاراگواى و ئەنجامدانی یارییەکی جوان بەرامبەر ئەوهەڵبژاردەیە، ڕۆژنامەکانی ئەرجەنتین سوپاسی هەڵبژاردەى سعودیەیان کرد

ڕۆژنامەى ئۆلێی ئەرجەنتینی نوسیویەتی:

تا ماوین سوپاسی هەڵبژاردەى سعودییە دەکەین ، ئەم 11 شێخە وانەیەکی جوانیان پێشکەش کردین و فێری لەخۆبوردە و بیرکردنەوە و ڕێکخستنەوەیان کردین، هەمیشە لە دڵماندا دەمێننەوە.

ئەرجەنتین زۆر بە بەهێزی بەشداری مۆندیالی کرد بەڵام یەکەم یاریی بە سعودییە دۆڕاند، لەپاش ئەو دۆڕاندنەوە، ئیتر ئەرجەنتین تا یاریی کۆتایی نەوەستاو دواتریش ناسناوەکەى بەدەستهێنا.

ئێستاشی لەسەر بێت ئەرجەنتینییەکان دەڵێن ئەو شکستەى سعودییە دۆخی هەڵبژاردەکەى گۆڕی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی چوارینه‌ی تۆمار کرد و بنزیمه‌ ڕێگه‌ی نه‌دا ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن بگێڕن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی چوونی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید تۆمار کرد.…
Total
0
Share