وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی وەرزی دووەمی خوێندنی بڵاوکردەوە

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ساڵنامەی وەرزی دووەمی خوێندنی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، دوو رۆژی یەکەمی وەرزەکە تەرخاندەکرێت لەلایەن کارگێری ناوەندەکانی خوێندن بۆ هەڵمەتی هۆشیاری لە چەند بابەتێکدا.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “ساڵنامەی خوێندن لە وەرزی دووەم لە 2ی 2ی 2023 دەستپێدەکات، دوو رۆژی سەرەتای وەرز واتە 2 و 2 ی 1 ی 2023 ( دووشەممە و سێشەممە ) تەرخاندەکرێت لەلایەن کارگێری ناوەندەکانی خوێندن بۆ هەڵمەتی هۆشیاری لە هەمان ئەو بابەتانەی کە لەوەرزی یەکەم باسیان لێوەکرا.کە بریتین لە (خۆشەویستی کوردستان و پێکەوەژیان، چەک و مەترسییەکانی ، چەکداماڵینی گشتیی و کۆمەڵایەتی، مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان، تەکنەلۆژیا و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، ژینگە و پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو)”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” لە پاش جەژنی رەمەزان لە 29ی 4ی 2023 تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز بۆ پۆلە ناکۆتاکان دەستپێدەکات ، بە جۆرێک لە 8 ی 5ی 2023 بەر لەهاتنی گەرمایەکی زۆر تاقیکردنەوەکان کۆتاییان دێت”.

ئاشکراشیکرد، “بۆحاڵەتی نالەباری کەشوهەوا بەهەموو جۆرەکانییەوە کە گرفتی هاتوچۆ دروستبکات و کاریگەریی لە سەر سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران هەبێت، دەسەڵاتی تەواو دراوە بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان کە بە رەزامەندی  پارێزگار یان سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆ، پشوو رابگەیەنن و بۆ ئەم بابەتە پێویست بە گەڕانەوە بۆ وەزارەت ناکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا زیاتر لە هەشت هەزار چارەخواز لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون

تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لەمانگێكدا زیاتر لە هەشت هەزار چارەخواز لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بۆ نەخۆشییەکانی چاو بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی هاوڵاتییان لە کارابوونی چەند خزمەتگوزارییەک ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای…
زیاتر ببینە

عەبدولستار مەجید: لەسەر ئابڵوقەدانی سلێمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڕەشەی كشانەوەی یەكێتیی لە حكومەت كرد

بەرپرسێكی كۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنێت، تائێستا پارتی سێجار هەڵوێستی خۆی لەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن گۆڕیوە و دەشڵێت، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا…
Total
0
Share