نوێترین چاوپیکەوتنی ڤینیسیۆس

// لە بەرازیلەوە بەرەو مەدرید چوم، سەرەتا زۆر شەرمن بووم، تەمەنم منداڵ بوو، دۆخەکە زۆر گۆڕابوو بۆ من

// کاتێک چومە ڕیاڵ تەنها 70 یاریی پیشەگەریم کردبوو، ئێستا زیاتر لە 200 یاریم ئەنجامداوە سەرباری ئەوەى هێشتا لاوم و تەمەنم 23 ساڵە

// ئێستا زیاتر بەناوبانگ بوم، ژیانی خۆمم خۆش دەوێت، ژیانی خێزانەکەشمم گۆڕیوە، پێموایە لە ریاڵ بۆ چەند ساڵێکی تر دەمێنمەوە، ئەمە خەونی من بوو

// دەتوانم هەموو ڕۆژێ یاریی تۆپی پێ بکەم و هیچ شتێک لەوە زیاتر دڵم خۆش ناکات، هەرگیز هیلاک نابم کە لە یاریگادا دەبم

// کاتێک لەسەرەتاى یاریکردن بوم حەزم دەکرد لاسایی نێیماربکەمەوە، باوکم رێگەى پێدەدام بچمە یاریگا بۆئەوەى بەخەونەکەم بگەم

// لە بەرازیل چەندین کەسی باش لە دەورم بوو، توانیم دواى ئەو رێگەیە بکەوم کە خۆمی تیا ئەدۆزموە

// ئەوانەى لە مەدرید لەگەڵمدا دەژین لە ساو گۆنسالۆ لەگەڵمدا بوون، ئەمانە بەشێکن لە ژیانی من، ئەوکات من تەمەنم 9 ساڵ بوو بەرامبەر ئەوان یاریم دەکرد کە 12 و 13 ساڵ بون

// من تەمەنم 5 ساڵ بوو کە باوکم بریاریدا لە شوێنێکی تر ئیش بکات لە پێناو ئێمە، وازی لە خەونەکانی خۆی هێنا لە پێناو بەدی هێنانی خەونەکانی من

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: نمەباران دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی وەک نمونەی شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی جیهان ناسێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هانز فلێک دەرکرا

یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا، هانز فلێکی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دوورخستەوە. ئەنجامەکانی ئەڵمانیا هێندە خراپ بوون هاندەران و ڕۆژنامەکان…
Total
0
Share