یانەى بەرشلۆنەی ئیسپانی بەنیازی کڕینی چوار یاریزانی نوێیە بۆ وەرزی داهاتوو.
تیمی هونەری یانەى بەرشلۆنە ڕاپۆرتی خۆی بۆ ئیدارە بەرزکردۆتەوە و پێویستی بە چوار یاریزانی نوێ هەیە.
چوار یاریزانە نوێیەکە هەوڵ دەدرێت بەهۆی دۆخی دارایی تیپەکەوە کەمترین پارەیان تیا خەرج بکرێت.
یاریزانی یەکەم: بەرگریکاری باڵی چەپ (یەدەگێک بۆ بالدی) ئەوەش لەبەرئەوەى وەرزی داهاتوو مارکۆس ئەلۆنسۆ دەڕوات
یاریزانی دووەم: بەرگریکاری باڵی ڕاست (یەدەگێک بۆ کانسیلۆ) لەبەرئەوەى سێرجینۆ دێست و سێرجیۆ ڕۆبەرتۆ کۆتاییان هات.
یاریزانی سێیەم: ناوەڕاستکارێکی بەرگریی بۆ هاوکاری کردنی ڕۆمیۆ
یاریزانی چوارەم: ناوەڕاستکارێکی هێرشبەر بۆ هاوکاریکردنی پێدری