کێشەیەک هەیە.. هازارد جارێکی دیکە دووردەکەوێتەوە

ئیدین هازارد دووبارە هەستی بە ئازار کردووەتەوە

ئەستێرەی بەلجیلکی، ئیدین هازارد بەشداری یەکەی مەشقوڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدریدی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی ئاتالانتا نەکردووە.

بەپێی زانیاریەکانی تۆڕی “ئەی بی سی” ئیسپانی، هازارد ئەمڕۆ دووشەممە بەشداری یەکەی مەشقوڕاهێنانەکانی نەکردووە، هەستی بە ئازار کردووە و دووبارە پشکنینی پزیشکی بۆ کراوەتەوە و نەزانراوە، ئایا لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرانبەر ئاتالانتا بەشداری دەکات یان نا.

لەم بارەیەوە یانەی شاهانە ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە کە یاریزانی ناوبراو دووچاری پێکان هاتووەتەوە و ماوەی دوورکەوتنەوەشیان ئاشکرانەکردووە، لە بەرانبەردا میدیاکانی ئیسپانیا ماوەی دوورکەوتنەوەیان بە چوار تا شەش هەفتەی دیکە خەمڵاندووە.

بەپێچەوانەی هازاردەوە، هەریەک لە ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلا، دانی کارڤاخال، ماریانۆ دیاز گەڕاونەتەوە سەر مەشقە ئاساییەکان و ماوەی پێکان و چارەسەریان تێپەڕاندووە.

هازارد لە مەشقەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ئاتالانتا بەشدارینەکردووە

دوای دابڕان بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک، هازارد وادەی دیاریکراوی بۆ گەڕانەوە لە پێکانەکەی تێپەڕاندووە، بەڵام تاوەکو ئێستا یاریزانەکە نەیتوانیوە بەشێوەیەکی هاوسەنگ بەشداری ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ بکاتەوە، ئەوەش گومانی دروستکردووە.

سەرچاوەکان لە نمونەی ڕۆژنامەکانی مارکا و ئاس گومانیان لە بارودۆخی جەستەیی ئەستێرەکەی بەلجیکایە و پێیان وایە، لە قۆناغی چارەسەردا سەرکەوتوو نەبووە و ئەگەرێک هەیە هاوشێوەی کاکا ڕوبەڕوی ئاستەنگی ببێتەوە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی زیاتری توشبوون بە کۆرۆنا

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ بەهۆی ڕووداوەکەی دێربی لەندەنەوە سزای ئۆبامیانگ دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share