دێمبیلی قایل نەبووە و چێڵسی و بارسا پەلەیانە

بەڕێوەبەرانی یانەی چێڵسی تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە عوسمان دێمبیلی فەرەنسی قایل بکەن، یانەی بەرشلۆنەش دەیەوێت بە زووترین کات وەڵامی یەکلاکەرەوەی لە یاریزانەکەوە دەست بکەوێت.

بەپێی زانیارییەکانی لویس میگێلسانزی ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی “سپۆرت”، عوسمان دێمبیلی بە کۆتا ئۆفەری چێڵسی قایل نەبووە، سەرەڕای ئەوەی ئۆفەرەکە لەوەی بەرشلۆنە باشترە و مووچەی باشتریشی بۆ تەرخان کراوە.

دێمبیلی بیر لەوە دەکاتەوە بە مووچە و ئیمتیازاتی زیاتر لە ژێر چاودێری چاڤی هێرناندێز تواناکانی بسەلمێنێت، نەک لە خولی ئینگلتەرا دیسانەوە هەوڵی خۆ گونجاندن بدات.

لە بەرامبەردا ئیدارەی خوان لاپۆرتا نوێنەری یاریزانەکەیان ئاگادار کردووەتەوە، کە دەبێت بە خێرایی بڕیار بدات، چونکە لە حاڵەتی ڕۆیشتنیدا ناچار دەبن لەگەڵ ڕافینیای هێرشبەری لیدز یونایتد دەست بە دانوستاندن بکەن، ئەو پرۆسەیەش کاتی پێویستە.

بابەتی پێشتر

ڕەئیسی بۆ كازمی: دەمانەوێت دەستوەردانی دەرەكی لە وڵاتانمان كۆتایی بێت

بابەتی دواتر

عەلاوی: لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەم مەترسییە بكوژەوە دانوستاندن بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share