‏(‏NBA‏) میڵواکی باکس و برۆکلین نێتس دۆڕاندنیان تۆمارکرد

یانەکانی میڵواکی باکس و برۆکلین نێتس لەم هەفتەیەی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا ‏‏(‏NBA‏) دۆڕاندنیان تۆمارکرد.‏

تیمی میڵواکی باکسی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، لە “تیم ‏وارنەر کابڵ ئارینا” یاریی هەفتەی 41ی بەرامبەر چارلۆت هۆرنێتس ئەنجامدا، یارییەکە بە ‏ئەنجامی (103-99) لەبەرژەوەندیی هۆرنێتس کۆتاییهات.‏

لەلایەکی دیکەوە تیمی برۆکلین نێتس لە “ڕۆز گاردن” بووە میوانی یانەی پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرز، ‏یارییەکە بە بردنەوەی بلایزەرسی خانەخوێ بەئەنجامی (114-108) کۆتاییهات.‏

دۆڕاندنی نێتس ژمارە 14یە لەم وەرزەدا، لەبەرامبەردا باکس تاوەکو ئێستا 17 دۆڕاندنی ‏تۆمارکردووە.‏

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:‏

دیترۆیت پیستۆنز 126-116 یوتا جاز

بۆستن سێڵتیکس 101-98 ئیندیانا پیسەرز

نیویۆرک نیکس 111-96 سان ئەنتۆنیۆ سپێرز

هیوستن ڕۆکێتس 91-111 فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز

ساکرامینتۆ کینگز 108-109 کلیڤلاند کاڤالێرز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاپۆرتا لەبارەی سێ یاریزانەوە کۆبوونەوە لەگەڵ “ڕێویی گواستنەوەکان” دەکات

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەبارەی گواستنەوەی سێ یاریزانەوە لەگەڵ مینۆ ڕایۆلا ئەنجامدەدات. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی…
Total
0
Share