(NBA) – مەیامی هیت لوتکەی خۆرئاوای لەدەستدا و واریەرز بردنەوەیەکی تری تۆمارکرد

تیمی مەیامی هیت بە دۆڕاندنی بە یانەی بۆستن سێڵتیک، لوتکەی ڕیزبەندیی کۆمەڵەی خۆرئاوای خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکای لەدەستدا.

لە چێوەی یارییەکانی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمی بۆستن سێڵتیک بەئەنجامی (122-92) بردنەوەی بەرامبەر مەیامی هیت تۆمارکرد، واتا بە جیاوازی 30 خاڵ، کە جیاوازییەکی زۆرە، هەروەها هۆکارە بۆ دابەزینی تیمی مەیامی لە لوتکەی ڕیزبەندیی گروپی خۆرئاوای ئەمریکا.

لەلایەکی دیکەوە تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز بەجیاوازی 14 خاڵ و ئەنجامی (122-108) بردنەوەی ژمارە 38ی لەم وەرزەدا بەرامبەر هیوستن ڕۆکێتس تۆمارکرد، کە شەشەم بردنەوەی لەسەریەکی جەنگاوەرانی گۆڵدن ستەیت دەکات.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

نیو ئۆرلیانز پیلیکانز 90-93 کلیڤلاند کاڤالێرز

لۆس ئەنجلس کلیپەرز 116-122 ئیندیانا پیسەرز

ممفیس گریزلیس 119-122 فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز

مەیامی هیت 92-122 بۆستن سێڵتیکس

ساکرامینتۆ کینگز 96-116 نیویۆرک نیکس

تۆرنتۆ ڕاپتەرز 106-100 ئەتلانتا هوکس

گۆڵدن ستەیت واریەرز 122-108 هیوستن ڕۆکێتس

پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرس 81-98 ئۆکلاهوما سیتی ساندەر

بابەتی پێشتر

ڕوونکردنەوەی وەزارەتی شارەوانی لەبارەی پارەی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە هەولێر

بابەتی دواتر

بڕیاری یەكێتییە نەچێتە ژێرباری فشار<br> د. بەرهەم ساڵح كاندیدبوونی بۆ سەرۆك كۆمار دووپاتكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی یاریی ناکات

بە ئەگەرێکی زۆرەوە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بەشداری یاریی کۆتایی جامی ئەمریکاى کراوە ناکات. مێسی هێشتا لە پێکانەکەى چاک…
Total
0
Share