سەرۆك بافڵ: ئێمە شانازی بە تێكۆشەرە دێرینەكانمانەوە دەكەین و سەرمایەی گەورەی ئێمەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەریی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی و هەڤاڵان عومەر شێخ موس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی و دلێرسەید مەجید و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی سەردانی هەڤاڵان عومەر فەتاح، سامان گەرمیانی و شۆڕش ئیسماعیل، سەركردە و تێكۆشەرانی یەكێتی و كوردستانی كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ ستایشی رۆڵ و پێگەی سەركردە دیارەكانی یەكێتیی كرد لە مێژووی شۆڕشی نوێ و لەناویشیاندا عومەر فەتاح، شۆڕش ئیسماعیل و سامان گەرمیانی، كە لە سەرەتاكانی خەباتی چەكدارییەوە قارەمانانە بەرگرییان لە كوردستان و خەباتە رەواكەی كردووە.

وتیشی، “ئێمە شانازی بە تێكۆشەرە دێرینەكانمانەوە دەكەین و سەرمایەی گەورەی ئێمەن، بە پاڵپشتی و دڵسۆزیی ئەوان، بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەند و لێهاتووییانەوە درێژە بە سیاسەتە حەكیمانەكەی سەرۆك مام جەلال دەدەین و لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكاندا تێدەكۆشین.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریكرد لە پرسەی خاتوو سەبیحە حەمە عەلی چەرمەگا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: حکومەتی فیدراڵ بەرپرسە لە فرۆشتن و هەناردەی نەوتی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share