ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا بەدواداچوون بۆ بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە نەخشەڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەیوەندیی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا، لە دواى پێکهێنانی کابینەى وەزاریى نوێی فیدراڵ و میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور”.

ئاشکراشی کرد، “لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا ئاستەنگەکانی بەردەم ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو”.

.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان: هێشتا زووە بڵێین زیادکردنی دەرماڵە مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان ئاشکرایدەکات، زووە بۆ ئەوەی بڵێین زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایانی عێراق، مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. عەبدولواحید…
Total
0
Share