چەمچەماڵ.. لەڕووداوێکی هاتوچۆدا 10 کەس بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ ئاشکرایکرد، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە نۆ کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانیلەدەستداوە.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ ڕووداوەکە لە کاتژمێر 11:50 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە.

بەهۆی ڕووداوەکەوە نۆ کەس برینداربوون و کەسێک گیانیلەدەستدا، پێنجیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شۆڕش لە چەمچەماڵ.

سامان نادر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، پێنج برینداری ڕووداوەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار بەڵام یەکێک لە بریندارەکان بەرلە گەیشتنی گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: هاوردەکردنی پیاز و شوتی قەدەغەدەکرێت

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، “هاوردەکردنی پیاز و شوتی قەدەغەدەکرێت”. قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەپێناو گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆ…
زیاتر ببینە

راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی: ئەو مامۆستایەی وشەی نەشیاوی بەرامبەر کچە پەیامنێرێک بەکارهێنا سزادەدرێت

راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه‌ پێكهیناوه‌ کە وشەی نەشیاوی بە کچە پەیامنێرێک…
Total
0
Share