لەسەر رێگای کەرکوک – سلێمانی شەش ئۆتۆمبێل پێکیاندادا

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەرکوک – سلێمانی لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و پێنج کەس برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەرکوک – سلێمانی لەنزیک گوندی چیمەن، ئۆتۆمبێلێک لە سایتی هاتن بۆ کەرکوک لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و هاتووەتە سایدی رۆیشتن و بەهۆیەوە پێنج ئۆتۆمبێلی دیکەش بەیەکیانداداوە.

لە ئەنجامی رووداوەکەدا پێنج کەس برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، لێکۆڵینەوەکانیش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆڵبەرێك كوژرا تەنها مانگێكە هاوسەرگیریی كردووە
تورکیا و ئێران بەردەوامن لەسەر کوشتنی کاسپکارانی کورد لەسەر سنوور

لەماوەی تەنها هەفتەیەکدا پێنج کۆڵبەری کورد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و ئێرانەوە کوژراون و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون.…
Total
0
Share