لێخوڕی ماتۆڕسکیلێک گیانیلەدەستدا

لە ناحیەی باوەنور رووداوێکی هاتوچۆ روویداو بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری مان تەنکەر و ماتۆڕسکیلێک لە ناحیەی باوەنور پێکیاندادا، بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بەسەختی برینداربوو گەیەنرایە نەخۆشانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

دەشڵێت، ئەوکەسەی گیانیلەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 2003 یە، لێکۆڵینەوە سەبارەت بە چۆنیەتی و هۆکاری رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە.

No photo description available.

May be an image of 2 people, van and text

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی سوورە لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكان لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان ئەنجامدەدرێت و جەختدەكاتەوە…
Total
0
Share