تەندروستیی هەڵەبجە: هەڵمەتی رشتنی دەرمانی مێرووە زیانبەخشەکان دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، دەستیانکرد بە هەڵمەتی رشتنی دەرمانی مێرووە زیانبەخشەکان، بەمەبەستی پاراستنی ئاژەڵان لە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، “بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان، هۆبەی کۆنترۆڵکردنی گوێزەرەوەی نەخۆشی، لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستی، رۆژی یەکشەممە هەڵمەتێکی رشتنی دەرمانی مێرووە زیانبەخشەکان و بەرگریکردن لە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونی دەستپێکرد”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ ئەم مەبەستە، سەردانی شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ و پەلەوەر کرا لە هەردوو گوندی (چاوگ و عەنەب)، بەمەبەستی لەناوبردنی گوێزەرەوەی نەخۆشی (گەنە) کە هۆکارە بۆ گواستنەوی تای خۆینبەربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم هەڵمەتە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: تەیف سامى 48 ملیار دینارى داهاتى نانەوتیی هەرێمی ڕەتکردەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە بڕی داهاتی نانەوتیی هەرێمی…
Total
0
Share