دوایین ئامارەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق راگەیەندرا

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 545 حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و 70 کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 545 حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، کە زۆرترینیان لە پارێزگای زیقار بوون و کەمترینیان لە پارێزگای ئەنبار بووە.

ئاشکراشیکرد، زۆرینەی ئەوانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون، یان گۆشتفرۆش بوون، یان ئاژەڵیان بەخێوکردووە یان مامەڵەیان بە ئاژەڵی زیندووەوە کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پیشەسازیی عێراق: جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەرەنتی کراوە

وەزیری پیشەسازیی عێراق رایگەیاند، جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەرەنتی کراوە. خالید بەتال، وەزیری پیشەسازیی عێراق رایگەیاند، “بڕیارەکەی…
Total
0
Share