لیژنەی دارایی لەگەڵ پارێزگارەكان بودجەی پارێزگاكان تاووتوێدەكات

پەرلەمانی عێراق، میوانداری پارێزگارەكان دەكات بۆ تاووتوێكردنی بودجەی پارێزگاكان.

ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی كانونی دووەم، لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، پارێزگارەكانی بانگێشتكردووە و لەگەڵیاندا كۆبووەتەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا لە پەرلەمانی عێراق، بانگێشتكردنی پارێزگارەكان لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانەوە، بۆ گفتوگۆكردن بووە لەبارەی بودجە و شایستەی دارایی پارێزگاكان لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021.

“تۆڕی میدیایی ئێستا” بەدواداچوونی بۆ ئەو بابەتە كرد كە ئایا پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان بانگێشتی ئەو كۆبوونەوەیە كراون، یاخود شایستە داراییەكانی پارێزگاكان لە چوارچێوەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا دەبێت؟

لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بۆ “ئێستا” دوا و وتی، “پارێزگارانی پارێزگاكانی هەرێم بەشداریی كۆبوونەوەكەیان نەكردووە.”

ڕاشیگەیاند، “شاندی باڵای هەرێمی كوردستان دانوستاندن لەبارەی بودجەوە دەكەن و ئەوان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق-دا كۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەوبارەیەوە دەكەن.”

تۆڕی میدیایی ئێستا پەیوەندی بە پارێزگاری هەولێر بە وەكالەتەوە كرد، بەڵام پەیوەندییەكە بەردەست نەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

دوای دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەسەندكردنی لەلایەن محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، موقتەدا…
Total
0
Share