هاوڕێ تۆفیق: سەرۆککۆمار دەتوانێت متمانە لە سەرۆکوەزیران وەربگرێتەوە

راوێژکارێکی یاسایی ئاشکرایدەکات، سەرۆککۆماری عێراق دەتوانێت بە خستنەڕووی هۆیەک، متمانە لە سەرۆکوەزیرانی عێراق وەربگرێتەوە.

هاوڕێ تۆفیق، راوێژکاری یاسایی لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “سیستمی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سیستمێکی تەواو نییە، بۆیە دەسەڵاتەکان لەنێوان سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران دابەشکراون، بەگوێرەی دەستووری عێراق، دەسەڵاتەکانی سەرۆککۆمار یەکسانە بە دەسەڵاتەکانی کۆی ئەنجومەنی وەزیران”.

وتیشی، “لە دەستووری عێراقدا، سەرەتا سەرۆککۆمار دێت، پاشان ئەنجومەنی وەزیران، هەروەها سەرۆککۆمار دەتوانێت بە خستنەڕووی هۆیەک، متمانە لە سەرۆکوەزیران وەربگرێتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی کە داواکەی دەبرێتە ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگدان لەسەر پێشنیارەکەی سەرۆککۆمار دەکرێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزەرانی کەیسەکەی: دۆسیەیەکی سەر کەیسەکەی شێروان شێروانی دیارنەماوە و سکاڵامان تۆمارکرد

پارێزەرانی کەیسی رۆژنامەنووس و چالاکوانی دەستگیرکراو شێروان شێروانی زانیاریی نوێ لەبارەی کەیسەکەی دەخەنەڕوو. محەمەد عەبدوڵا، یەکێک لە پارێزەرانی…
Total
0
Share