هەڵوێستی سودانی لەبارەی كێشەی مووچەوە ئاشكرادەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچە ئاشكرادەكات و دەڵێت، ” بابەتی دواكەوتنی مووچە پەیوەندی بە نەبوونی نەختینەوە نییە، بەڵكو بەشێكی پەیوەندی بەو تێبینییانەوە هەیە كە لەسەر لیستی مووچە هەیە و هاوكات هەڵوێستی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی كێشەی مووچەوە ئاشكرادەكات.

كەریم شكور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە پرسی مووچەدا بێمتمانەیی لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە و وەزیری دارایی عێراق وردبینیی تەواو لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات و دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی تەمموز پەیوەندی بە نەبوونی تەختینەوە نییە، بەڵكو بەشێكی پەیوەندی بەوە هەیە كە بەغداد تێبینی لەسەر لیستەكان هەیە.

لەبارەی هەڵوێستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، كەریم شكور وتیشی، ” سەرۆك وەزیرانی عێراق دەیەوێت كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بكات و كار لەسەر جێبەجێكردنی كارنامەكانی بكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد حاجی مەحمود: دووئیدارەیی وادەکات مامەڵەیەکی بچووک لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند، دووئیدارەیی وادەکات مامەڵەیەکی بچووک لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت. محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی دەبێت ئەو یەكێتییە بێت كە چەندین ساڵە هەموو یەكێتییەكان و كوردستانیان ئاواتی بۆ دەخوازن

قوباد تاڵەبانی ئەندامی نوێی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی كۆتاییهاتنی سەركەوتووانەی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە…
زیاتر ببینە

لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە…
Total
0
Share