ئەنجومەنی نوێی سەركردایەتیی یەكێتی یەكەم كۆبوونەوە ئەنجامدەدات

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی تازە هەڵبژێردراوی سەركردایەتیی یەكێتی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی لە سلێمانی دەستپێكرد.

كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەدەچێت و چاوەڕوان دەكرێت تیایدا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی هەڵببژێردرێن.

رۆژی 27ی ئەیلولی 2023 یه‌كێتی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له‌ سلێمانی ئەنجامدا كە پێنج رۆژی خایاند و تێیدا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بە سه‌رۆك و 60 کەسیش وه‌ك ئه‌ندامانی ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردران.

بابەتی پێشتر

غالب محەمەد: شاسوار بڕگەی پاشەکەوتی مووچەی بە پارتی فرۆشت

بابەتی دواتر

"بە سێ قۆناغ هەوڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە دەدرێت"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە سەبارەت بە پێوەری زیرەک

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانى دابەشکردنى كاره‌بای ناوشارى سلێمانى، پێوەری زیرەکی تایبەت بە هاوبەشانی کارەبایان دابینکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share