چوار حاڵەتی تووشبوون بە كۆلێرا لە هەولێر تۆماركرا

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆلێرا پێكهێنرا و چوار حاڵەتی تووشبوون بە كۆلێرا تۆماركراوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، تیمە تەندروستییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا زیاددەكرێن و نەخۆشخانەیەكی تایبەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆلێرا تەرخاندەكرێت.

ئاشكرایكرد، سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوییە و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست دەگیرێتەبەر و پشكنینیان بۆ دەكرێت.

پارێزگاری هەولێر ڕايگەیاند، بەكارهێنانی سەوزە و میوە لە چێشتخانەكان و بەرداخی شووشە لە چایخانەكان قەدەغەكراوە و سەرجەم مزگەوت و شوێنەگشتییەكان كە ئامێری ساركردنی ئاويان داناوە لادەبرێن و دەبێت سەرجەم چێشتخانەكان كەلوپەلی سەفەری بەكاربهێنن و ئەو هەنگاوەش لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییاندایە.

بابەتی پێشتر

مەغریب یەكەم ئۆتۆمبێلی كارەبایی دروستكرد

بابەتی دواتر

بەغداد دەستبەسەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمدا دەگرێت؟<br>ڕوونكردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share