وردەکاریی دووەمین کۆبوونەوەی لایەنەکانی کەرکوک لەگەڵ سودانی

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە لە شاری بەغداد لایەنە سیاسییەکانی شاری کەرکوک لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی دووەمین کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامبدەن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “بۆ کۆبونەوەکەی سبەینێ هەر پێکهاتە و لایەنێک کارنامەی خۆی بۆ شێوازیی ئیدارەدانی پارێزگای کەرکوک دەخاتەڕوو و پاشانیش تاوتوێی خاڵە ناکۆکاکانی نێو کارنامەکان دەکرێت”.

ئاشکراشیکرد، لێکنزیکبوونەوەی باش لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەیە، چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری گرنگ لەبارەی چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژكارێكی بواری خانووبەرە: بەشی هەرە زۆری پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە هەولێر بەدزیيەوە بیری ئاویان لێداوە

راوێژكارێكی بواری خانووبەرە لە شاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بەشێك لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر بە دزیيەوە بیری ئاویان…
Total
0
Share