كاروان یاروەیس: هەمواری یاسای بودجە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بابەتی تێچووی بەرهەمێنانی نەوت كێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستناكات و هەمواری یاسای بودجە بۆ چارەسەركردنی مووچە و جیاكردنەوەیەتی لە پرسەكانی دیكە.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی لیژنەيەكی لە راوێژكارانی بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان داوە كە رەشنووسی یاسای بودجە ئامادەبكەن و تائێستا ئەو رەشنووسە نەخراوەتە بەردەم سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە پەسەندبكرێت و ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، هەمواری یاسای بودجە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت كە هەرێم و بەغداد لەسەری نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی كێشە بۆ مووچەی مووچەخۆران دروستناكات و هەمواری یاسای بودجە بۆ ئەوەیە كە مووچە لە كێشەكانی دیكە جیابكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

"كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دواخرا

بابەتی دواتر

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە بۆماوەییەوە خەڵکی ڕاپەڕین بەرگرییان بەرامبەر کۆرۆنا لاوازە

بەرپرسانی تەندروستی، دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە بارودۆخێکی ترسناک پێناسەدەكەن و بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share