بەر لە نەورۆز مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دەدرێت

جوتیار عادل

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەستپێدەكات و دەڵێت، “ئامادەین لەگەڵ عێراق ڕێكبكەوین و شاندێك بۆ دانوستاندن بنێرینە بەغداد”.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە بەشێكی داهاتی مانگی سێ “ئازار” مووچەی مانگی شوبات “دوو” دابەشدەكەین و ئەركی لەپێشینەمان دابینكردنی مووچەیە.

ئاماژەی بەوە كرد، بەر لە جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەشدەكرێت و وتی، “ئەو 200 ملیار دینارەی بەغداد پێشتر ناردوویەتی زۆر كەمترە لە پشكی هەرێمی كوردستان”.

وتەبێژەكەی حكومەت ڕاشیگەیاند، “بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستانی پێشێلكرد، ئێمە ئامادەین شاندێكی هونەری و تەكنیكی بۆ دانوستاندن بنێرینە بەغداد”.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم باسی لەوە كرد، “زیادكردنی باج و ڕسومات بۆ ئەوە نییە كە داهاتمان زیادبكات، بەڵكو ئێمە چەند خزمەتگوزارییەك پێشكەش بە هاوڵاتییان دەكەین كە ئەركی حكومەتە، بەڵام بەشێك لە خزمەتگوزارییەكان پێویستیان بە داهات هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای تێهەڵچوونەوە دەربارەی دەستگیركردنی جەمال عەبدوڵا روونكردنەوە دەدات

سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵا دەدات و دۆسیەی تۆمەتەكەشی ئاشكرادەكات. سەرۆکایەتیی دادگای…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکمان پێنەگەیشتووە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکمان پێنەگەیشتووە. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی دوو خۆبەخشمان لە هەڵەبجە پێگەیشت

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، گیانلەدەستدانی ئەو دوو کەسە خۆبەخشەی هەڵەبجە لە ئاگرەکەدا، گوزارشت لە قوربانیدان بۆ پاراستنی ژینگە…
Total
0
Share