ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران وادەی دەنگدان بە یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی راگەیاند و چارەنووسی سێ یاسای دیکەی ئاشکراکرد.
حسێن هاشم عامری ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “ئامادەین بۆ دەنگدان بە یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی پاش تەواوکردنی سەرجەم تێبینییەکانی حکومەت و پەرلەمان، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەخرێتە بەرنامەی کارەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک لە پرۆژە یاسای گرنگی دیکە لەدوای تەواوکردنیان دەنگیان لەسەر دەدرێت وەک هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ژمارە 50 ی ساڵی 2017 و یاسای تاوانە زانیارییەکان.