دوایین ئاماری كوژراوانی ئیسرائیل و فەلەستین بڵاوكرایەوە

لە هێرشەكانی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لانیكەم 100ئیسرائیلی كوژراون، زیاتر لە 500 كەسیش برینداربوون، ھەروەھا بەھۆی ھێرشی ئیسرائیلیشەوە بۆ سەر كەرتی غەزە 198 فەڵەستینی كوژراون.

بەپێی دوایین ئاماری میدیاكانی ئیسرائیل كە كەمێك پێس ئێستا بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی هێرشەكانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لانیكەم 100ئیسرائیلی كوژراون، زیاتر لە 500 كەسیش برینداربوون، هەروەها لە ئاكامی هێرشی ئیسرائیلیشدا بۆ سەر كەرتی غەزە 198 فەڵەستینی كوژراون.

جێی ئاماژە بۆكردنە، بەیانی ئەمرۆِ شەممە، بزووتنەوەی حەماس بەناوی گەردەلوولی ئەقسا هێرشیكردە سەر ناوچەكانی ئیسرائیل و نزیكەی بەسەدان مووشەكیان ئاڕاستەكردن و تائێستاش گرژی و ئاڵۆزییەكان بەردەوامن.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەدات

بابەتی دواتر

ئەردۆغان وەک سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان هەڵبژێردرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیای ئیسرائیل: بودجە بۆ زیاتركردنی توانای كردنەئامانجی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران تەرخانكرا

حكومەتی ئیسرائیل ڕەزامەندییدا لەسەر بودجەی تایبەت بە زیاتركردنی تواناكانی بۆ كردنەئامانجی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران. كەناڵی 12ی ئیسرائیل ئاشكراكرد،…
Total
0
Share